فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

كۆبوونه وهی ناڕه زایه تی كرێكارانی له سه ركار ده ركراوی فوولادی سەدری لۆڕستان
سێشەممە ۲۹-۰۱-۱۴۰۲   |  18-04-2023

ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ٢٨ی خاكه‌لێوه‌، كرێكارانی له‌سه‌ركار ده‌ركراوی كارخانه‌ی فوولادی سه‌دری لۆڕستان دژبه‌ ناڕوونی پیشه‌یی و پێنه‌دانی حه‌قده‌سته‌ دواخراوه‌كانیان كۆبوونه‌وه‌.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، به‌ڕێوه‌به‌رانی ئه‌و كارخانه‌یه‌ به‌ بیانووی نه‌بوونی سه‌رچاوه‌ی ماڵی بۆ دانی حه‌قده‌ست و مه‌زایای كرێكاران، ٢٣ كرێكار و به‌شێك له‌ كارمه‌ندانی پاراستن و حه‌راسه‌تی ئه‌و كارخانه‌یان له‌سه‌ر كار ده‌ركردووه‌. ئه‌وه‌ له‌ حاڵێكدایه‌ كه‌ سه‌هامدارانی ئه‌و كارخانه‌ پێشتر به‌ڵێنی درووست كردن و كردنه‌وه‌ی فازی ٢ی ئه‌و ناوه‌نده‌یان دابوو، به‌ڵام ئێستا ته‌نانه‌ت توانای پێدانی حه‌قده‌ست و مه‌زایای كرێكارانیشیان نییه‌.