كۆبوونه وەی ناڕەزایەتی په رەستاران له شارەكانی ئه راك و بابۆل
چوارشەممە ۱۶-۰۱-۱۴۰۲   |  05-04-2023
ڕۆژی سێشه‌ممه ١٥ی خاكه‌لێوه، پهرەستارانی زانكۆی علووم پزیشكی شاره‌كانی ئه‌راك و بابۆل له ناڕه‌زایه‌تی به له‌خواره‌وه‌بوونی ئاستی حه‌قده‌سته‌كانیان كۆبوونه‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، په‌ره‌ستارانی ته‌رحی تهعرفهیی سه‌ر به زانكۆی زانیاری پزیشكی كه له كاتی پاندمی كۆرۆنا دامه‌زراون چه‌ند مانگ حه‌قده‌ستی دواخراویان پێنەدراوە و بارودۆخی پیشه‌ییان نادیارە. پهرەستارانی ناڕازی به وتنه‌وه‌ی دروشم خوازیاری به‌ستنی قه‌راردادی هه‌میشه‌یی و درانی حه‌قده‌ست و مه‌زایا دواخراوه‌كانیان و هه‌روه‌ها چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ئاستی حهقدستەکانیان بوون.