كۆبوونەوەی ناڕەزایەتی موعه لیمان لە شیراز
پێنجشەممە ۰۴-۱۲-۱۴۰۱   |  23-02-2023
ڕۆژی چوارشەممە ٣ی ڕهشهمه، موعهلیمانی شاری شیراز بە هەڵگرتنی پلاکارد و وتنەوەی دروشمی ناڕەزایەتی، لەبەردەم بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی فارس كۆبوونهوه.
یەکێتی مامۆستایانی فارس بڵاویکردەوە، هێزە ئەمنییەکانی پارێزگای فارس بە یاوەری بەڕێوەبەری گشتی پەروەردە ڕێگرییان لە هاتنە ناوەوەی مامۆستایان بۆ ناو شوێنی ئیدارەی گشتی کردووە. بەڵام ژمارەیەک مامۆستا کە توانیان بە بیانووی جۆراوجۆر و بە سەختی بچنه ژووری حهوشهكهوه، ناڕەزایەتی خۆیانیان بهرامبهر به بهرپرسانی ڕژیم دهربڕێ.