فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

لاوێکی خەڵکی کرمانشاسزای بەندکردنی بەسەردا سەپا
یەکشەممە ۰۶-۰۱-۱۴۰۲   |  26-03-2023

سینا کاکی خەڵکی شاری کرمانشا لە لایەن لقی ٤ی دادگای ڕژیم لەمشارە بە تۆمەتی “چالاکیی تەبلیغی لە دژی نیزام” بە حەوت مانگ زیندان و هەروەها بە ٢ ساڵ قەدەغە بوونی چوونە دەرەوەی لە ئێران و بیبەری لە ئەندامبوون لە گرووپ و ڕێکخراوە سیاسی و کۆمەڵایەتییەکان مەحکووم کراوە.

ناوبراو ڕۆژی دووشەممە ٣٠ی خەزەڵوەری ١٤٠١، لە ڕێوڕەسمی ئەسپەردەکردنی سینا نادری، یەکێک لە گیانبەختکردووانی ڕاپەڕینی جەماوەریی شاری کرمانشا، لە گەڕەکی “دەرەدرێژ”ی ئەو شارە دەستبەسەر کراوە و بۆ بەندیخانەی دیزڵ ‌ئاوا گواستراوەتەوە. جێگەی ئاماژەیە، سینا کاکی ڕۆژی شەممە ۵ی سەرماوەزی هەمان ساڵ بە دانانی بارمتەی ٤٠٠ ملیۆن تمەنی و بە شێوەی کاتی لە زیندان ئازاد کرابوو و ۶ی بەفرانباری هەمان ساڵ، جارێکی دیکە لە ڕاپەڕینی جەماوەریی کرمانشا و لەلایەن هێزەکانی ڕژیمەوە دەستەسەر کرایەوە.