فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

لاوێکی دەستبەسەرکراو بە دوورینەوەی لێوەکانی لە بەندیخانەی ئیلام مانی لەخواردن گرت
چوارشەممە ۲۶-۱۱-۱۴۰۱   |  15-02-2023

ڕۆژی سێشەممە ٢٥ی ڕێبەندان ئارین کوخایی، لاوی دەستبەسەرکراوی خەڵکی ئیلام، بە نیشانەی ناڕەزایەتی دەربڕین بەرامبەر پشتگوێ خستنی دۆسیەکەی، لێوەکانی خۆی دووریەوە و مانی لەخواردن گرت.
دۆسیەی ئەم لاوە لەلایەن لێکۆڵەری دادگای گشتی ئینقلابی ئیلام لەگەڵ تۆمەتی “پێکهێنانی گرووپی تاوانکاری، تێکدان و هێز نیشاندان بە کەڵکوەرگرتن لە چەک و چۆڵ و تێکدانی نەزمی گشتی” ڕووبەڕوو بووەتەوە.
بەوتەی سەرچاوەکانی هەواڵ، ئارین کوخایی، لە مانگی سەرماوەزی ئەمساڵ و لە دۆسیەیەکی دیکەدا بە تۆمەتی “بێ ڕێزیکردن بە پیرۆزییەکان” لەلایەن دادگای تاوانەکانی ئیلام سزای پێبژاردنی پارەی بەسەردا سەپێندرا.
شیاوی ئاماژەپێدانە، کە ناوبراو لە دەستبەسەرگەکانی ناوەندەکانی ڕژیم، بەمەبەستی وەرگرتنی دانپێدانانی زۆرەملێ لە ڕاستای ئەو تۆمەتانەی کە لەلایەن دەزگای دادوەرییەوە خراونەتە پاڵی، بە شێوەیەکی بەردەوام لەژێر ئەشکەنجەدا بووە.