فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

لێبووردنی نێونەتەوەیی: ٢ لەسەر ٣ی لەسێدارەدانەکانی جیهان لە ئێران بەڕێوە دەچن
سێشەممە ۲۶-۰۲-۱۴۰۲   |  16-05-2023

لە ڕاپۆرتی لێبووردنی نێونەتەوەیی کە ڕۆژی سێشەممە ٢٦ی گوڵان بڵاو بووەتەوە هاتووە: لە ساڵی ڕابردوودا ٢٠ وڵاتی جیهان لە سزای لەسێدارەدان کەڵکیان وەرگرتووە کە چین، ئێران و عەرەبستان زۆرترین ڕێژەی لەسێدارەدانیان لە ساڵی ٢٠٢٢دا هەبووە.
بەپێی ئەو ڕاپۆرتە، لە دوای وڵاتی چین، ئێران زۆرترین ڕێژەی لەسێدارەدانی لە ساڵی ٢٠٢٢دا هەبووە و بەپێی ئاماری ئەو ڕێکخراوە، ٥٧٦ کەس لە ئێران لەسێدارە دراون کە بەنیسبەت ساڵی ٢٠٢١ی زایینی، ٨٣ لەسەد بەرز بووەتەوە.
لە دوای ئێران، عەرەبستان بە لەسێدارەدانی ١٩٦ کەس و وڵاتی میسر بە لەسێدارەدانی ٢٤ کەس لە پلەکانی سێ و چوارەمی ئەو وڵاتانەدا جێیان گرتووە کە زۆرترین سزای لەسێدارەدانیان ئەنجام داوە.
بەپێی ئاماری ئەو ڕێکخراوەیە، لە ئێران ٢٧٩ کەس بە تاوانی قەتڵ، ٢٥٥ کەس بە تاوانی کڕین و فرۆشتنی ماددە هۆشبەرەکان، ٢١ کەس بە تاوانی دەستدرێژیی سێکسی، ١٨ کەس بە تۆمەتی موحارەبە و ٣ کەسیش بە هۆکای ناڕوون لەلایەن ڕژیمی کۆماری ئیسلامیەوە لەسێدارە دراون.
هەروەها لە ڕاپۆرتی ڕێکخراوی لێبووردنی نێونەتەوەییدا باس لەوە کراوە کە بەرزبوونەوەی ٨٣ لەسەدیی لەسێدارەدانەکان کە لە پێوەند لەگەڵ ماددە هۆشبەرەکان بووە، بەڵام جەخت کراوەتەوە کە بەکارهێنانی لەسێدارەدان بە ئامانجی سەرکوتی سیاسی بەڕێوە چووە.