لێدان و ئه شكه نجه ی دڕندانەی سووتەمەنیبەرانی به لووچ له لایه ن سپای پاسدارانه وە
پێنجشەممە ۳۱-۰۱-۱۴۰۲   |  20-04-2023
ڕۆژی چوارشه‌ممه ٣٠ی خاكه‌لێوه، هێزه‌كانی سپای پاسداران كۆمه‌ڵێك له سووتەمەنیبەرانیان ده‌ستبه‌سه‌ر و به‌سه‌ختی ئه‌شكه‌نجه و ئازار دا.
به‌پێی ئه‌و گرته ویدیۆیانه‌ی بەدەستمان گەیشتووە، هێزه‌كانی سپای پاسدارانی ڕژیم ده‌یان سووتەمەنیبەری به‌لووچیان له بارو‌دۆخێكی خراپ‌دا دەستبەسەر كردووه و به شێوەیەکی دڕندانە بە باتۆم ئه‌شكه‌نجه و بێ‌ڕێزیان پێ ده‌كه‌ن. جێگای ئاماژه‌یه كه له سه‌ره‌تای ده‌ستپێكی ساڵی تازه‌وه تا ئێستا چه‌ندین سووتەمەنیبەری به‌لووچ به ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم كوژراو و بریندار بوون.