فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

لەسێدارەدانی بەندکراوێک لە زیندانی میناب
دوشەممە ۰۲-۰۳-۱۴۰۱   |  23-05-2022

ئەمڕۆ دووشەممە ٢ی جۆزەردان، موسەدق مەلاحی خەلکی بەندەری کەلاشی، بەندکراوی زیندانی میناب لە لایەن رژیمی ئیسلامسەوە ئیعدام کرا.
لە سەرەتای سالی ١٤٠١ وە تا ئیستا رێژەی ئیعدام لە ئێران گەیشتوەتە ٣٦ کەس. ئەمە لە حالێکدایە کە زۆریەک لە ئیعدامەکانی جمهووری ئیسلامی بە شێوەی نهێنی بەکردەوە دەردێن و هیچ کەس لێی ئاگادار نیە. کە وایە ريژەی واقعی ئیعدامەکان زۆر زیاتر لەو رێژەیە کە رادەگەیندرێ.
پێویستە بوترێ کە؛ سزای ئیعدام لە جمهووری ئیسلامی دا بەبێ گوێدانە ناوەرۆکی تاوانەکە و کەسایەتی و تایبەتمەندی تاوانبارەکە، ئەستاندنی گیانی ئینسان واتە کووشتن و ئیعدام کردن، ندانەترین و نامرۆڤانەترین کردەوەیە.