فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

لەسێدارەدانی نهێنی ٣ زیندانی لە کرمانشا
چوارشەممە ۱۰-۱۲-۱۴۰۱   |  01-03-2023

بەرەبەیانیی ڕۆژی سێشەممە، ٩ی ڕەشەمە لانیکەم سزای سێدارەی سێ بەندکراو کە تا ئێستا ناوی کەسێکیان بە ناوی کەیومەرس سادق پوور زانراوە  و هێشتا ناوی دوو کەسی دیکەیان نەزانراوە، لە بەندیخانەی ناوەندیی ڕژیم لە شاری کرمانشا جێبەجێ کراوە.

بەپێی زانیارییەکان، سزای سێدارەی ئەو سێ هاووڵاتییە کە لەلایەن دەزگای دادوەریی کۆماری ئیسلامییەوە بە تۆمەتی پەیوەندیدار بە ماددە هۆشبەرەکان بەسەریاندا سەپاوە، بە شێوەی نهێنی و بەبێ ئاگاداریی پارێزەر و بنەماڵەکانیان جێبەجێ کراوە و تەنانەت لە مافی دوایین چاوپێکەوتنیان لەگەڵ بنەماڵەکانیشیان بێبەری کراون.


کەیومەرس سادق پوور، تەمەن ٤٧ ساڵ و خەڵکی شاری کرێند، ناوەندی شارستانی داڵاهۆ بووە و ١١ ساڵ پێش دەستبەسەر کراوە و لەو کاتەوە لە بەندیخانەدا بووە.

ناوی دوو بەندکراوەکەی دیکە کە خەڵکی کرمانشان، تا ئێستا نەزانراوە.


تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، هەواڵی لەسێدارەدانی ئەم سێ بەندکراوە لە میدیاکانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی  و بەتایبەت ڕاگەیاندنە فەرمییەکانی دەزگای دادوەریی ڕژیمدا بڵاو نەکراوەتەوە.