لەناو بردن و بڕینەوەی دارستانەکانی ”بانە” لە لایەنکەسانی سەر بە ڕژیمی ئیسلامی
یەکشەممە ۱۵-۱۲-۱۴۰۰   |  06-03-2022

بڕینەوەی دار بەڕوەکانی دارستانەکانی شاری ”بانە” لە لایەن دارو دەستەی بەکرێگیراوی سەر بە ڕژیم، دڵ نیگەرانییەکی زۆری بۆ خەڵک و بەتایبەت ژینگەپارێزانی ئەو شارە دروست کردووە و لە ئەگەری بەردەوام بوونی ئەو جینایەتە، ژینگە و سروشتی ئەو ناوچەیە زیانێکی زۆری بەر دەکەوێ.
ئەو جینایەت کارانە بە هاوکاریی ڕژیمی ئیسلامی بۆ بەدەستهێنانی قازانجی مادی، ئەو دار بەڕوانە دەبڕن و هەناردەی شارەکانی دیکە ئێران و وڵاتانی درواسێی ئێران دەکەن. شایانی باسە کە سپای پاسداران باندێکی مافیایی بۆ کڕین و فرۆشتنی ئەو دار بەڕوانە پێکهێناوە و ڕۆژانە زیانێکی گەورە بە ژینگە و سروشتی کوردستان دەگەینن.