لەناو چوونی زیاتر لە ١٥٠ هێکار لە دارستان و لەوەڕگەەکانی قەندیل
پێنجشەممە ۱۳-۰۶-۱۴۰۴   |  04-09-2025

بەپێی ڕاپۆرتەکان، لەماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا و لە ئەنجامی مانۆڕی نیزامی هێزەکانی سپا لە ناوچەی سنووری قەندیل لە پیڕانشار، زیاتر لە ١٥٠ هێکتار لە دارستان و لەوەڕگەکانی ناوچەی “دۆڵەنێ”ی کوێستانی قەندیل، ئاگریان تێبەربووە و لەناو چوون.
هاوکات ئەنجوومەنی ژینگە پارێزی پیرانشار ڕایگەیاندووە، بەهۆی ئەم مانۆڕە کە ڕۆژی شەممە ٩ی خەرمانانی ١٤٠٤، بەڕێوەچووە، کاتژمێر ٤ی دوانیوەڕۆی هەمان ڕۆژ ئاگر لە دارستانەکان بەربووە و ئەو ئاگرکەوتنەوەیە هەتا کاتژمێر پێنجی بەرەبەیانی ڕۆژی یەکشەممە ١٠ی خەرمانان، بەردەوام بوو. بەوتەی ئەم ئەنجوومەنە، بەهۆی بەرفەراوان بوونی پۆششی گیایی و بەربڵاوبوونی ئاگرەکە، ژمارەیەکی زۆر لە دارەکان لەوانە گز، شن، تاک و بادام بەتەواویی لەناو چوون.