لەناو چوونی ماسیەکی زۆر لە قەسر شیرین
سێشەممە ۲۱-۰۴-۱۴۰۱   |  12-07-2022
بەپێی ڕاپۆرتەکان ماسییەکی زۆری گەرماویی “قەسری شیرین”، بەهۆی کەمیی ئاوی ئەو شارە لەناو چوون.باس لەوە دەکرێت کە بەهۆی کەمیی ئاوی چۆمی “ئەلوەند” و هەروەها کەمتەرخەمیی بەرپرسانی ڕژیم، لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا ماسییەکی زۆر لە “قەسری شیرین” لەناو چوون.لەلایەکی دیکەوە ئەو کەسانەی کە لەو ڕێگەیەوە داهاتێکیان دەست دەکەوت، تووشی زیانێکی بەربڵاو بوون.بەپێی ئاماری سالی ٩٨، ئەو شارە لە ئاستی کوردستان و ئێران پلەی یەکەمی لە بواری بەخێوکردنی ماسیی گەرماودا هەیە کە هەر لەو ساڵەدا ٤ هەزار و ٢٠٠ تۆن ماسی بەرهەم هاتووە.