لەگوندێکی سەر بەشاری بوشهر باوکێک دوو منداڵەکەی دەکوژێت
دوشەممە ۲۳-۱۲-۱۴۰۰   |  14-03-2022
لەماوەی رۆژانی رابردوودا باوکێک بەناوی ”موحەممەد بەمبەردانی” لەگوندی ”شیرینۆ”ی سەر بەشاری ”کەنگان”ی پارێزگای ”بوشهر”، کچ و کوڕێکی خۆی بەناوەکانی ”سەعیدە” و ” عیمادڕەزا” کە تەمەنیان ٧ و٤ساڵان بووە بە چەقۆ دەکوژێت و دواتر لە هەڵدێرێکەوە فڕێیان دەداتە خوارەوە و پاشان هەوڵی خۆکوشتن دەدات کە لەلایەن پزیشکانی ئەو شارەوە لەمەرگ رزگاری دەبێت.
هۆکاری کوشتنی ئەو دوو منداڵە لەلایەن ئەو باوکەوە بۆ تووشبوونی باوکەکە بە مادی هۆشبەر هەڵگەڕاوەتەوە و دەگوترێت پێشتر لە ساڵی ١٣٨٤ی هەتاوی ئەو پیاوە ژنەکەی خۆی کوشتووە بەڵام دادگای رژیم هیچ سزایەکی بەسەردانەسەپاندووە.