لە تورکیه تەقینەوە ڕوویدا
پێنجشەممە ۰۱-۰۲-۱۴۰۱   |  21-04-2022
لە شاری بورسای تورکیه، تەقینەوەیەک لەناو ئۆتۆمبێلی پاسەواناندا ڕوویدا و پاسەوانێک کوژرا، هەشتی دیکەش بریندار بوون.
لە گەڕەکی ئیحسانیەی شاری بورسای تورکیه، لەسەر ڕێگای شارۆچکەی مودانیا، لە ئۆتۆمبێلی پاسەوانەکانی زینداندا، تەقینەوە ڕوویدا.
بەگوێرەی زانیارییەکان، لە ئەنجامی تەقیەنەوەکەدا پاسەوانێک کوژراوە و هەشتی دیکەش بریندار بوون و گەیەندراونەتە نەخۆشخانە