فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

لە خوراسان هاووڵاتییەک سزای ١٣ ساڵ بەندکرانی بەسەردا دەسەپێت
سێشەممە ۱۹-۱۱-۱۴۰۰   |  08-02-2022
لە خوراسان هاووڵاتییەک سزای ١٣ ساڵ بەندکرانی بەسەردا دەسەپێت

ڕۆژی دووشەممە ١٨ی ڕێبەندان، هاووڵاتییەک بەناوی “هاشم ئەمینی” دانیشتووی شارۆچکەی “باجستان” لە پارێزگای خوراسان لەلایەن لقی 1ی دادگای ڕێژیم لە “توربەتی حەیدەریە” سزای 13 ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپێندرا.

بەپێی ئەو حوکمە ناوبراو بەتۆمەتی “ئەندامیەتی لە گروپە ئۆپۆزسیۆنەکان و سوکایەتیکردن بە کاربەدەستانی باڵای حکوومەت و پروپاگەندە دژی ڕێژێم و بەشداری کردن لە کۆبوونەوە بۆ لایەنگری لە پارتێکی نەیار” سزای 13 ساڵ زیندانی بەسەردا سەپێندراوە.

ئەگەر ئەم سزایە لە قۆناغی پێداچوونەوەدا بەڕێوەبچێت، بەپێی یاسای 134ی سزادانی ئیسلامی، سزای پێنج ساڵ بەندکرانی بۆ جێبەجێ دەکرێت.

هاشم ئەمینی پێشتر لە ٢٧ی جۆزەردانی ساڵی ڕابردوو لە ماڵی خۆی لە باجستان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستەبەسەر و ڕەوانەی بنکەی بەڕێوەبەرایەتیی ئیتلاعاتی مەشهەد کرابوو.

ناوبراو لە کۆتاییدا لە ڕێکەوتی ١٧ی پوشپەردا بە بارمتەو بەشێوەی کاتی لە بنکەی بەڕێوەبەرایەتیی ئیتلاعاتی گۆناباد لە پارێزگای خوراسانی رەزەوی ئازاد کرابوو.