لە خۆپیشاندانەکانی مەریوان لاوێک گیانی بەخت کرد
یەکشەممە ۱۰-۰۷-۱۴۰۱   |  02-10-2022
لاوێکی مەریوانی بە ناوی موختار ئەحمەدی، لە خۆپیشاندانەکانی رۆژی شەممە ٩ی ڕەزبەری ئەو شارە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی سوپای پاسداران لە مەیدانی دارایی گیانی بەختکرد. هێزە ئەمنییەکانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی بە چەکی کڵاشینکۆف لە شارەکانی مەریوان و سەقز تەقە لە خۆپیشاندەران کردوە.
ڕێوڕەسمی ناشتنی تەرمی موختار ئەحمەدی کاتژمێر ٢ی بەرەبەیانی ڕۆژی یەکشەممە بە بەشداری ٢٠ کەس و لە کەشێکی ئەمنیەتیدا لە گۆڕستانی دارسێرانی مەریوان بەڕێوەچووە.
ناوەندە ئەمنییەکان بە نووسراوە بەڵێنییان لە بنەماڵەی موختار ئەحمەدی وەرگرتووە کە دەبێت بە شەودا تەرمەکەی بنێژن و ئەگەر ئەوکارە نەکەن تەرمەکەیان ڕادەست ناکەنەوە.