
بەپێی ڕاپۆرتی شۆرای ڕێکخستنی ناڕەزایەتی کرێکارانی پەیمانیی نەوت، ڕۆژی سێشەممە ١٦ی مانگی گوڵان، هاوکارانی ئەرکانی سالس لە ناوەندی نەوتی گەچساران لە ناڕەزایەتی بە ناڕوون بوون و یەکلانەکردنەوەی بارودۆخی کارەکەیان، دوای ١٠ تا ١٨ساڵ کار و وڵامدنەداوە بە خواستەکانیان دەستیان لە کار کێشایەوە و لە بەرامبەر فەرمانداریی گەچساران، کۆبوونەوەیان بەڕێوەبرد. کرێکارانی ئەرکانی سالس لە درێژەی ئەم کۆبوونەوەیەدا و لە ناڕەزایەتی دژبە ملهوڕیی پەیمانکاران و دژوارتر بوونەوەی ڕۆژ لە دوای ڕۆژی بارودۆخی کار و ژیانیان، بانگەوازیان کرد کە لە ڕۆژی ١٧ی مانگی گوڵاندا لە بەرامبەر وەزارەتی نەوت لە تاران کۆبوونەوەی ئیعترازی بەڕێوەبەرن. کرێکارانی ناڕازیی ئەرکانی سالسی نەوت ڕۆژی چوارشەممە ١٧ی مانگی گوڵان بەپێی بانگەوازەکەیان، هاوڕێ لەگەڵ بنەماڵەکانیان لە بەرامبەر بینای وەزارەتی نەوت لە تاران کۆبوونەوەی ئیعترازییان بەرپا کرد. سەرەڕای حزووری بەرچاوی هێزە ئەمنیەتییە لیباس شەخسییەکان و یەگانی ویژە، کرێکارانی ئەرکانی سالس لە ناوچە جۆراوجۆرە عەمەلیاتییەکانەوە لەم کۆبوونەوە ئیعترازییەدا بەشدارییان کرد. کرێکارانی غەیری ڕەسمیی لە بەشەکانی بەرهەمهێنانی نەوت لە ناوچە دوورەدەستەکان و کرێکارانی نەوت و گازی کاروون و ئەهواز و گەچساران بارودۆخی دامەزراندنیان ناڕوونە. لە وەزعییەتێکی سەخت و دژواردان و بە حەقدەستی زۆر کەمەوە و بە بێ هەبوونی ئەمنیەتی پیشە، خەریکی کارن. گرینگ‌ترین داخوازییەکانی کرێکارانی ئەرکانی سالسی نەوت بریتین لە:
١ – لەسەرکارلابردنی پەیمانکار و گۆڕینی بارودۆخ
٢ – یەکسان کردنی حەقدەستەکان
٣ – گۆڕینی ی شێوازی حیساب کردنی ماڵیات
٤ – بەڕێوەبردنی گەڵاڵەی ڕیزبەندیی پیشەکان
٥ – پێدانی نەوت کارت هەروەک کرێکارانی دیکە
٦ – بەهرەمەندبوون لە خزمەتگوزاریی بانکی وەک هەموو کرێکارانی دیکە
٧ – کەڵک وەرگرتن لە خزمەتگوزاری و ئیمکاناتی ڕەفاهی
٨ – پێدانی پاداشی هاوسەرگیری و بەدنیاهێنانی منداڵ هەروەک باقیی کرێکاران
٩ – پێکهێنانی تەعاونیی مەسکەن
١٠ – پێدانی هاوکاتی حەقدەست لەگەڵ کرێکارانی دیکە
١١ – جێبەجێ کردنی بڕیاری ٣١٨٨ی دیوانی دادپەروەریی ئیداری
١٢ – حەقی دامەزراندن لە بڕیاری دیوانی دادپەروەریی ئیداری
کرێکارانی پەیمانیی سەنعەتی نەوتی ئەرکانی سالس یەکێک لە مەحروومترین بەشەکانی چینی کرێکاری ئێرانن. ئەم کرێکارانە سەرەڕای بارودۆخی یەکجار دژواری کارەکەیان، لە سەرەتاییترین مافەکانیشیان بێبەرین و تەنانەت زۆرێک لە بڕگەکانی یاسای کاری دژەکرێکاریی ڕژیمیش نایانگرێتەوە. وەزارەتی نەوتی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی لە کاتێکدا لە وڵامدانەوە بە داواکارییەکانی کرێکارانی پەیمانیی ئەرکانی سالس خۆی دەدزێتەوە کە کرێکارانی ئەم سەنعەتە، زیاتر لە سی ساڵە بەر لە هەمووان کەوتوونەتە بەر هێرشی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی بۆ هەرزاکردنی هێزی کار. یه‌كێك له گرینگرین سیاسه‌ته‌كانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی بۆ كه‌ڵه‌كه كردنی سه‌مایه له ئێران پاش قۆناخی شه‌ڕی ئێران و عێراق كه له لایه‌ن ده‌وڵه‌ته‌كانی ڕه‌فسه‌نجانی و خاتهمییهوه به‌كرده‌وه ده‌رهات، كاتی كردن، كه‌م كردنه‌وه‌ی حه‌قده‌ستی كرێكاران و هه‌رزان كردنی هێزی كاری سه‌نعه‌تی نه‌وت و پاشان پێترۆشیمی بوو. له‌و سه‌رده‌مه‌دا، به پڕۆژه‌ی كارمه‌ند كردنی كرێكارانی سه‌نعه‌تی نه‌وت و پاش چه‌ند ساڵ به سه‌پاندنی خانه‌نشینی پێشوه‌خت و كڕینه‌وه‌ی ئیجباری و سیاسه‌تی بێكاركردن، له سه‌نعه‌تی نه‌وت به شێوه‌ی به‌ربڵاو، ئه‌و سیاسه‌ته به‌كرده‌وه ده‌رهات. پاشان به پێی بڕیاری ده‌وڵه‌ت به وه‌زاره‌تی نه‌وت، به‌شێكی زۆر له چالاكی و پیشه‌كانی سه‌نعه‌تی نه‌وت له‌وانه پاڵاوتن، بڵاوكردنه‌وه، گواستنه‌وه‌ی ماده نه‌وتیه‌كان و به‌رهه‌مه‌كان و هه‌روه‌ها ڕۆن سازی و مهزروف سازی و خزمه‌تگوزاریه‌كانی دیكه و نۆژنكردنه‌وه، به شیركه‌ته په‌یمانكاریه‌كان سپێردرا. شیركه‌ت و دامه‌زراوه‌كانی ژێرده‌ستی وه‌زاره‌تی نه‌وت به دانی پاره‌ی كهڵان به شیركه‌ته په‌یمانكاریه‌كان، واستهچیهتی و ده‌ڵاڵییان په‌ره‌پێدا و به‌هه‌موو جۆرێك خۆیان له دابین كردنی مافی كرێكاران له بوار حه‌قده‌ست و حه‌قی بیمه و ئیمکاناتی ئیمه‌نی و ڕەفاهی، دزییه‌وه.
پەرەپێدانی شیرکەتە پەیمانکارییەکان و پەرەپێدانی قه‌راردادی كاتی، یه‌كێك له هه‌وڵه مێژووییه‌كانی ده‌وڵه‌تانی سه‌رمایه‌داری له ئێران، بۆ هه‌رزان كردنی هێزی كار، به‌ئه‌ژمار دێت. ڕژیمی كۆماری ئیسلامی له ماوه‌ی پتر له سێ ده‌یه‌ی ڕابردوو، به كرده‌وه دژه كرێكاریه‌كانی، بابه‌تی ڕێكخستن و ڕێكخراوبوونی ناڕه‌زایه‌تی و مانگرتنی كرێكاریی، له‌م سه‌نعه‌ته سه‌ره‌كییه‌ی ئێران له‌گه‌ڵ گه‌لێك كۆسپ و به‌ربه‌ست به‌ره‌وڕوو كردووه. له ماوه‌ی ئه‌م ساڵانه‌دا كرێكارانی سەنعەتی نەوت به‌رده‌وام له‌ژێر چاوه‌دێری و كۆنتڕۆڵی توندی حه‌راسه‌تدا بوون كه خۆی ژێرفه‌رمانی ڕاسته‌وخۆی ئیتلاعاتی سپای پاسدارانه. لەماوەی ئەم ساڵانەدا ژماره‌یه‌كی زۆر له هه‌ڵسووڕاوانی كرێكاری به تۆمه‌تی جۆراوجۆر ده‌ستبه‌سه‌ر کراون و یان له‌سه‌ر كار ده‌ركراون. ده‌ست و په‌یوه‌نده‌كانی حه‌راسه‌ت به‌رده‌وام هه‌وڵیان داوە چالاكانی كرێكاری، به‌خاتری په‌یوه‌ندی گرتنیان له‌گه‌ڵ كرێكارانی به‌شه‌كانی دیكه، به توندی بخه‌نه ژێر چاوه‌دێرییه‌وه. لەم ڕووەوە مانگرتن و کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی کرێکارانی ئەرکانی سالس بۆ چەندومین جار لەماوەی مانگەکانی ڕابردوو، نیشانه‌ی هێز و توانای خەباتی ئه‌م به‌شه له كرێكارانه و خاڵێكی وه‌رچه‌رخانه له بزووتنه‌وه‌ی كرێكاریی ئێران‌دا.
لە بارودۆخی ئێستادا کە مانگرتن و ئیعترازاتی کرێکارانی ئەرکانی سالس بەردەوامە، پاراستنی یه‌كگرتوویی و هاوپشتیی كرێكاران لە بەرامبەر فشارەکان، لە بەرامبەر تەفرەقەنانەوەی ناوەندەکانی سەربە حکوومەت، پاراستنی پەیوەندیی نزیکی کرێکاران لە بەشە جۆراوجۆرەکان و بەشدارکردنی ڕاستەوخۆیان لە بڕیاردانەکان، ڕەمزی پاراستنی یەکگرتوویی و یەکپارچەیی کرێکارانە. پێویستە بەشە جۆراوجۆرەکانی بزووتنەوەی کرێکاری لە خەبات و خواستەکانی کرێکارانی ئەرکانی سالس بە هەر شێوەیەک کە دەتوانن پشتیوانی بکەن. تەنیا بە بزووتنەوەی هاوپشتیی کرێکارییە کە دەکرێت پیلانی دەوڵەت و خاوەنکاران بۆ پشتگوێخستنی داخوازیی کرێکاران و فریو و تاکتیکەکانیان بۆ تەفرەقەنانەوە و تێکشکاندنی مانگرتن پووچەڵ بکرێتەوە.
وتەی ڕۆژ: تەلەڤیزیۆنی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران و کۆمەڵە
alternative-shorai.tv
cpiran.org
komala.co
t.me/peshrawcpiran
www.facebook.com/Peshrawcpiran
www.instagram.com/Peshrawcpirn
t.me/KomalaCpiranTv