فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

لە درێژەی دەستبەسەرکردنەکان هاوڵاتییەکی تر لە پیرانشار دەستبەسەر کرا
سێشەممە ۲۰-۰۴-۱۴۰۲   |  11-07-2023

ڕۆژی دووشەممە ١٩ی پووشپەڕ، هاوڵاتییەک بەناوی سادق مەحموودنژاد خەڵکی پیرانشار لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕژیمەوە لەو شارە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرایەوە. شیاوی باسکردنە کە لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوو لە شارە جیاجیاکانی کوردستان دەستبەسەرکردنێکی بەربڵاو هاتۆتە ئاراوە و ڕێژەیەکی بەرچاو لە هاوڵاتیان لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕژیمی ئیسلامیەوە دەستبەسەر یان ڕفێندراون. بەگوێرەی هەواڵەکان، تاکاتی ئامادە کردنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک لە بارودۆخی سادق مەحموودنژاد و ئەو تۆمەتانەی خراونەتە پاڵی ئەم هاوڵاتییە نەزانراوە.