لە زیندانی قزلحەساری کەرەج، دە زیندانی لە سێدارە دران
چوارشەممە ۲۶-۰۷-۱۴۰۲   |  18-10-2023
بەرەبەیانی ڕۆژی چوارشەممە ٢٦ی ڕەزبەر، حوکمی دە زیندانی کە پێشتر بە تۆمەتی پێوەندیدار بە مادەی هۆشبەر و کوشتن، حوکمی ئێعدامیان بەسەردا سەپێندرابوو، لە زیندانی قزلحەسار لە شاری کەرەج جێبەجێ کرا.
ناوی دوو کەس لەو زیندانییە لەسێدارەدراوانە بە ناوەکانی شەهاب شەهبازی و محەمەد بێهزادی زانراوە.
شەهاب شەهبازی و محەمەد بێهزادی پێشتر بە تۆمەتی پەیوەندیدار بە ماددەی هۆشبەر لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و دواجار لەلایەن دەزگای قەزاییەوە سزای لەسێدارەدانیان بەسەردا سەپێندرا بوو و ئەو هەشت کەسەی دیکە بە تۆمەتی کوشتن سزای لەسێدارەدانیان بەسەردا سەپێندرابوو.