فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

لە ساڵی ١٤٠١دا لانیکەم ٩٣٠هەزار قوتابی وازیان لە خوێندن هێناوە
چوارشەممە ۱۳-۱۰-۱۴۰۲   |  03-01-2024

لە ساڵی ڕابردوودا لانیکەم ٩٣٠هەزار قوتابی وازیان لە خوێندن هێناوە کە هەژاری و نەبوونی توانایی بۆ دابینکردنی تێچووەکانی خوێندن لە هۆکارە سەرەکییەکانی ئەم وازهێنانە بووە. بەپێی ئامارە بڵاوکراوەکانی ناوەندی ئاماری خودی ڕژیم، لە ساڵی خوێندنی ١٤٠١-١٤٠٢دا لانیکەم ٩٣٠ هەزار قوتابی وازیان لە خوێندن هێناوە. لە ساڵی ڕابردوودشدا ١٨٥ هەزار قوتابی لە ئاستی سەرەتایی، ١٨٩ هەزار قوتابی لە قۆناغی ناوەندی و زیاتر لە ٥٣٥ هەزار قوتابی لە قۆناغی دواناوەندی وازیان لە خوێندن هێناوە. ئەم ئامارە بە بەراورد لەگەڵ ساڵەکانی ڕابردوو نیشانی دەدات کە تەنیا لە نێوان منداڵانی تەمەن ٦ تا ١١ ساڵدا، ڕێژەی وازهێنان لە خوێندن کەم بووە. بەشێکی زۆر لەو منداڵانەی کە بە هەر هۆکارێک واز لە خوێندن دێنن دەخرێنە ڕیزی منداڵانی کارەوە. پەرەسەندنی هەژاری لە ئێران کە بووەتە هۆکاری سەرەکی چوونەسەرەوەی ڕێژەی منداڵانی کار و هەروەها پەرەسەندنی دیاردەی مندال هاوسەری، لە گرینگترین هۆکارەکانی وازهێنانی قوتابییان لە خوێندنە. قەدەغەبوونی خوێندن بە زمانی دایکی و کاریگەرییەکەی لەسەر فێرکاریی دروستی قوتابییان یەکێکی دیکە لە هۆکارە گرینگەکانی وازهێنانی قوتابییان لە خوێندنە.