
داتاکانی ناوەندی ئاماری خودی ڕژیم دەریدەخەن کە لە ساڵی خوێندنی ١٤٠١-١٤٠٢دا نزیکەی ٩٣٠ هەزار منداڵ و مێرمنداڵ لە سەرتاسەری ئێراندا وازیان لە خوێندن هێناوە، و زۆربەی چالاکوانان و شارەزایان، هەژاری بە هۆکاری سەرەکیی وازهێنان لە خوێندن دەزانن.
لەو ڕاپۆرتەدا هاتووە کە زۆرترین ڕێژەی وازهێنان لە خوێندن لە ئاستی خوێندنی ناوەندیدا بووە، واتە تەمەنی نێوان ١٥ بۆ ١٧ ساڵ.
کۆی دانیشتووانی تەمەن ١٥بۆ ١٧ ساڵ لە ئێران ٣ ملیۆن و ٥٥٢ هەزار و ٨٨٩ کەسە و لەو ژمارەیە ٥٥٦ هەزار و ٩٩٤ کەس وازیان لە خوێندن هێناوە.
ڕێکخراوی مامۆستایان و فەرهەنگیان لە دەستپێکی ساڵی خوێندندا لە پێوەند لەگەڵ بەرزبوونەوەی ڕێژەی وازهێنان لە خوێندن ڕاگەیەندراوێکی بڵاو کردەوە و هۆکاری سەرەکی بەرزبوونەوەی وازهێنان لە خوێندن لە ئێرانی هەبوونی چینایەتی و هەژاری و نادادپەروەری لە سیستمی خوێندنی ئێراندا ڕاگەیاند.