لە سنووری نەوسوود کۆڵبەرێک برینداربوو
دوشەممە ۲۵-۱۱-۱۴۰۰   |  14-02-2022
ڕۆژی یەکشەممە ٢٤ی ڕێبەندانی ١٤٠٠ (١٣ی فێوریەی ٢٠٢٢)، کۆڵبەرێک بە ناوی “عوسمان بەدری” لە کاتی کۆڵبەریدا لە سنووری نەوسوود بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ڕژیم بریندار کرا.
هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی بە بێ هیچ ئاگادار کردنەوەیەک تەقەیان لەو کۆڵبەرە کردووە و سەری بە سەختی بریندار بووە.
عوسمان بەدری خەڵکی گوندی “وانیسەر”ی سەلاسی باوەجانییە و بۆ چارەسەریی پزیشکی ڕەوانەی ناوەندە دەرمانییەکانی شاری پاوە کراوە.