لە سێدارەدانی ٣٣ زیندانی کورد لە شەش مانگی ئەوەلی ئەمسال
یەکشەممە ۱۲-۰۴-۱۴۰۱   |  03-07-2022
لە شەش مانگی یەکەمی ساڵی ٢٠٢٢ زایینیدا لانیکەم سزای سێدارەی ٣٣ بەندکراوی کورد لە بەندیخانەکانی ئێران جێبەجێکراوە کە سەرجەمیان پیاو بوون.
بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندەکانی مافی مرۆڤ، لە ماوەی شەش مانگی یەکەمی ئەمساڵدا لانی کەم ٣٣ بەندکراوی کورد لە زیندانەکانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی لە سێدارە دراون کە بە بەراورد لەگەڵ ئاماری ڕێکخراوی مافی مرۆڤی ئێران کە لە دوایین ڕاپۆرتی خۆیدا باسی لە جێبەجێکرانی سزای سێدارەی ٢٥١ بەندکراو لە ماوەی ئەو ٦ مانگەدا لە هەموو ئێران کردووە، دەردەکەوێت کە لەسەدا ١٣.١ی کۆی ئەو بەندکراوانەی کە لەو ماوەیەدا لە سێدارە دراون بەندکراوی کورد بوون.