فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

لە كوردستانەوە تا زاهیدان بەردەوامی خۆپیشاندانەكانی كوردستان و ئێران
شەممە ۳۰-۰۷-۱۴۰۱   |  22-10-2022

لاوانی شۆڕشگێڕی سنه‌ به‌ ئاگركردنه‌وه‌ شه‌قامه‌كانی شاریان داخست و لاوانی شووشته‌ر به‌ وتنه‌وه‌ی دروشمی “مه‌رگ بۆ دیكتاتۆر” خۆپێشاندانیان كرد و له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی رڕژیم تێكهه‌ڵچوون. هەر وەها سنه‌ش رۆژی هه‌ینی ئۆتۆمبێلی دادوه‌رێكی دادگای ئینقلابی سنه‌ له‌لایه‌ن خه‌ڵكی ناڕازیه‌وه‌ سووتێندرا.
ڕۆژی جومعە ٢٩ی ڕه‌زبه‌ر خه‌ڵكی بوێڕی به‌لووچستان بۆ جارێكی دیكه‌ و پاش نوێژی هه‌ینی دژبه‌ ده‌سه‌ڵاتی سه‌ركوتگه‌ری ئیسلامی ڕژانه سه‌ر شه‌قام و به‌ وتنه‌وه‌ی دروشم ڕووبه‌ڕووی هێزه‌كانی ڕژیم بوونه‌وه‌.
هه‌روه‌ها له‌ سێ ڕێیانی ئه‌مین له‌ شاری ته‌ورێز لاوانی شۆڕشگێڕ له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی ڕژیم به‌شه‌ڕ هاتن و شه‌قامه‌كانیان داخست.
شه‌وی ڕابردووش بنكه‌ی به‌سیجی شاری ڕه‌زه‌نی هه‌مه‌دان له‌لایه‌ن لاوانی شۆڕشگێڕه‌وه‌ ئاگردرا.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌ لاوانی بوێری تاران له‌ گه‌ڕه‌كی مه‌جیدییه‌ی شومالی به ‌به‌نزین و ناڕنجۆكی ده‌ستی بنكه‌ی به‌سیجی ئه‌و ناوچه‌یان‌ به‌ ته‌واوی سووتان.