لە ماوەی مانگێکدا ٤٥ کەس لە عەفرین ڕفێندراون
هەینی ۱۷-۰۴-۱۴۰۱   |  08-07-2022
ڕێکخراوی مافی مرۆڤی عەفرین – سوریە رایگەیاند؛ چەکدارەکانی سەر بە دەوڵەتی تورکیەی داگیرکەر، لە مانگی جۆزەرداندا بەلانیکەمەوە ٤٥ کەسیان لە عەفرین ڕفاندووە و لانیکەمیشەوە ٩٠٠ داریان لە عەفرین بڕیوەتەوە.
بەپێی زانیارییەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤ، لە ٦ مانگی یەکەمی ئەمساڵدا ٣٤٦ کەس، کە ٣٠ کەسیان ژن بوون لە عەفرینی داگیرکراودا لەلایەن گروپە چەکدارەکانی سەر بە تورکیەوە ڕفێندراون و ١٨ کەسی تریشیان کوشتووە. هەروەها زیاتر لە ٨ هەزار و ٥٠٠ دار(داری زەیتون و هەنار و دارەکانی دیکە) بڕاونەتەوە و زیاتر لە ٣٠٠ دار و دەیان هێکتار دارستان و کێڵگەشیان سوتاندووە.