فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

لە ناو چوونی مەڕوماڵاتی ئاژەڵدارانی موشیراوا بە هۆی ژەهراوی بوونی ئاوەکەیان
یەکشەممە ۲۶-۰۴-۱۴۰۱   |  17-07-2022

ڕۆژی شه‌ممه‌ ٢٥ی پووشپه‌ڕ، زیاتر له‌ ٢٠٠ سه‌ر مه‌ڕ و ماڵاتی ئاژه‌ڵدارانی ئاوایی “موشیراوا”ی سه‌ر به‌ شاری قۆروه‌ به‌هۆی ژه‌هراوی بوونی ئاوی خواردنه‌وه‌یان‌ له‌ناوچوون.
به‌ وته‌ی یه‌كێك له‌ ئاژه‌ڵدارانی ئه‌و ئاواییە، نازانن كێ ئاوی خواردنه‌وه‌ی ئاژه‌ڵه‌كانی ژه‌هراوی كردووه‌ و مه‌به‌ست له‌و كاره‌ چی بووه، به‌ڵام زه‌ره‌ر و زیانێكی زۆریان پێگه‌یشتووه‌. شایانی باسه‌ كه‌ پیشه‌ی دانیشتووانی ئه‌و ئاواییە ئادژه‌ڵدارییه‌ و ژیانیان له‌و ڕێگه‌وه‌ دابین ده‌كرێت.