لە نەبوونی خزمەتگوزاری بۆ بریندارانی بمبارانی شیمیایی “سەردەشت”
سێشەممە ۰۷-۰۴-۱۴۰۱   |  28-06-2022
ی پووشپەڕ ساڵڕۆژی کیمیابارانی شاری “سەردەشتــە”. شاری سەردەشت یەک ساڵ دوای کۆتاییهاتنی شەڕی ٨ ساڵەی نێوان عێراق و ڕژیمی کۆماری ئیسلامی لەلایەن “سەدام حسێن” سەرکۆماری پێشووی عێراقەوە کیمیاباران کرا. هەتا ئێستا ڕێژەی ئاماری قوربانییانی ئەو کارەساتە دڵتەزێنە ڕوون نییە، بەڵام باس لەوە دەکرێت کە ١٣٠ کەسی بێتاوان کوژراون و ٨ هەزار کەسیش بریندار بوون. سەردەشت وەکوو یەکەمین شاری کیمیاییلێدراوی جیهان ناسراوە کە ٧ مانگ دوای شاری “هەڵەبجە” بە شێوەیەکی چڕتر کەوتە بەر هێرشی کیمیایی ڕێژیمی ئەوکاتی عێراق.
لە دوای ٣٥ ساڵ ئێستاش بەریندارانی ئەو هێرشە کیمیاییە ژیانێکی ئاساییان نییە و لەژێر چاوەدێریی پزیشکیدان، بەڵام لە نەبوونی پزیشکی شارەزا و پسپۆڕ دەناڵێننن.