فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

لە یەک ڕۆژدا هێرشی کیمیایی کرایە سەر ۲۷ قوتابخانە لە ئێران و کوردستاندا
چوارشەممە ۲۳-۰۱-۱۴۰۲   |  12-04-2023

ڕۆژی سێشەممە ٢٢ی خاکەلێوە، هێرشی کیمیایی کرایە سەر قوتابخانە کچانەکانی مەنووچێهر، ئەلنسار، ئال‌یاسین، تلووع، مەسعوود باقری و قوتابخانەی سەرەتایی کوڕانەی ئەمیرکەبیر لە شاهینشاری ئیسفەهان.

هەروەها لە شاری شنۆ، هێرشی کیمیایی کرایە سەر شەش قوتابخانەی خەدیجەی کوبرا، فەرزانەگان، مەلەک‌ئەلنسا، شەرەف، پازدەی خورداد و سەیادیفەر و بەم هۆیەشەوە کۆمەڵێک قوتابی ژەهراوی کران.

هاوکات هێرشی کیمیایی کرایە سەر سێ قوتابخانەی کچانە بە ناوەکانی زەینەب، عەترت و حیجاب لە شاری گەناوە سەر بە پارێزگای بووشێهر.

ڕاپۆرتە بڵاوکراوەکان باس لەوە دەکەن کە هێرشی کیمیاییش کراوەتە سەر قوتابخانەی کچانەی مریەم و دانشپەژووهان و قوتابخانەی سەرەتایی شیما مورادی لە شاری کرماشان و لانیکەم ۶٠ قوتابی ژەهراوی کراون کە دۆخی تەندروستیی دوو کەسیان ناجێگیر ڕاگەیەندراوە.

لە درێژەی ئەم هێرشانەدا دوو قوتابخانەی سەرەتایی فەهمیدە و قوتابخانەی کچانەی فاتمەی زارا لە شاری کامێران کراونەتە ئامانج و کۆمەڵێک قوتابی ژەهراوی کراون کە ١٢ کەسیان بە مەبەستی چارەسەریی پزیشکی بۆ نەخۆشخانەی سینا لەو شارە گواستراونەتەوە.

هەر لەو پەیوەندییەدا هێرشی کیمیایی کراوەتە سەر قوتابخانەی کچانەی کەماڵ دێهقانی لە شارۆچکەی ڕازیی کەرەج، قوتابخانەی بێعسەت لە شەهریاری تاران، قوتابخانەی کچانەی ئەحمەدییە لە بروجێرد، قوتابخانەکانی کچانەی دواناوەندیی وەلیعەسر لە ورمێ، قوتابخانەیەک لە پارساوا موغانی پارێزگای ئەردەبیل و قوتابخانەی ٢٢ی بەهمەن لە مەریوان.

لە مەریوان پاش ئەوەی کە هێرشی کیمیایی کراوەتە سەر قوتابخانەی ٢٢ی بەهمەن لەو شارە، بەڕێوەبەری قوتابخانەکە نەیهێشتووە قوتابییان بچنە دەرەوە و هەڕەشەی دەرکردنی لێ کردوون.