مام ناونجی نرخی هەر مەتر چوارگۆشەی خانووبەرە لە تاران گەیشتە ٤٠ ملیۆن تمەن
هەینی ۱۰-۰۴-۱۴۰۱   |  01-07-2022
مام ناونجی نرخی کڕین و فرۆشتنی یەک مەتر چوارگۆشەی یەکەی نیشتەجێبوون کە لە ڕێگەی بۆنگاکانی خانووبەرە لە تاران مامەڵەی پێوە کراوە، ٣٩ ملیۆن و ٤١٠ هەزار تمەن بووە، ئەمەش ئاماژەیە بۆ زیادبوونی لەسەدا ٨.٤ بە بەراورد بە مانگی پێشوو.
بەپێی راپۆرتە بڵاوکراوەکان، ئەم رێژەیە بە بەراورد لە گەڵ هەمان مانگی ساڵی رابردوو بە رێژەی لەسەدا ٣٢،٨ زیادیکردووە، کە کەمترە لە گەشەی خاڵ بە خاڵ لە مانگی جۆزەردانی (١٤٠٠ ( بە ڕێژەی لە سەدا ٥٦،٦.
ژمارەی شوقەکانی نیشتەجێبوون کە لە مانگی جۆزەردانی ساڵی ١٤٠١ لە تاران مامەڵەی پێوە کراوە، گەیشتووەتە نزیکەی ١٣.٩ هەزار واحدی نیشتەجێبوون، کە بەراورد بە مانگی پێشوو و هەمان مانگی ساڵی ڕابردوو بە ڕێژەی ٣٢.٣ لە سەد زیادی کردووە.