فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

مانگرتنو كۆبوونه‌وه‌ی ناڕەزایەتی کرێکارانی مەعدەنی مسی جیرۆفت 
پێنجشەممە ۰۱-۱۰-۱۴۰۱   |  22-12-2022

ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ٣٠ی  سه‌رماوه‌ز، كرێكارانی مەعدەنی مسی سه‌رگه‌زی جیرۆفت له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ له‌ خواره‌وه‌ بوونی ئاستی حه‌قده‌سته‌كانیان ده‌ستیان له‌ كار كێشایه‌وه‌ و مانیان گرت.

به‌پێی زانیاریەکان، كرێكارانی ئه‌و مه‌عده‌نه‌ سه‌ر به‌ شیركه‌تی په‌یمانكاری ته‌لایه‌دارانی مسی سه‌رگه‌زن و ده‌ڵێن: ئاستی حه‌قده‌سته‌كانیان له‌گه‌ڵ ڕێژه‌ی هه‌ڵاوسان و گرانی نایه‌ته‌وه‌ و نا‌توانن پێداویستیه‌كانی ژیانیان دابین بكه‌ن.‌