مانگرتنی بەربڵاوی کارمەندان و کرێکارانی فڕۆکەخانەکانی ئیتالیا، ئیسپانیا و پۆرتێغال
یەکشەممە ۰۵-۰۵-۱۴۰۴   |  27-07-2025

ئەمڕۆ یەکشەممە ٥ی گەلاوێژی ١٤٠٤، کارمەندان و کرێکارانی فڕۆکەخانەکانی ئیتالیا، ئیسپانیا و پۆرتێغال، بەشێوەی هاوکات دەستیان لەکار کێشایەوە و مانیان گرت. ئەم مانگرتنە شموولی کارمەندان و کرێکارانی فڕۆکەخانەکان، پێرسۆنێلی مێترۆکان و ناوەندەکانی باربەری دەبێت.
شایانی باسە، ئەم مانگرتنە لە ئیتالیا بە شێوەی سەراسەری بووە و سەرجەم فڕۆکەخانەکانی ئەم وڵاتەی لەخۆ گرتووە. هۆکاری ئەم مانگرتنە، داواکاری کرێکاران بۆ باشتربوونی دۆخی ئەمنییەتی و کاریان ڕاگەیەندراوە. هەروەها لە ئیسپانیا، کارمەندانی شیرکەتی فڕۆکەوانی “ولۆتئا” کە خۆشناوترین هێڵی ئاسمانی ئەم وڵاتەیە و بۆ زیاتر لە ١٠٠ وڵاتی دونیا گەشتی ئاسمانی هەیە، مانیان گرتووە و سەرجەم فڕۆکەوانان و پێرسۆنیلی ئەم فڕۆکەخانە نێودەوڵەتییەی لەخۆ گرتووە.