فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

مانگرتنی بەربڵاوی کامیۆنداران لە دەڕەشاری ئیلام
هەینی ۰۲-۰۳-۱۴۰۴   |  23-05-2025

بەپێی ئەو گرتە ڤیدیۆیانە کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکراونەتەوە، ئەمڕۆ هەینی ٢ی جۆزردانی ١٤٠٤، کامیۆندارانی دەڕەشار سەر بە شاری ئیلام، لە ناڕەزایەتیی بە دابەش کرانی نادادپەروەرانەی سووتەمەنی، زیادکرانی کۆمیسیۆنی باربەرییەکان، بیمەی تەئمینی ئیجتماعی، دابەش کرانی نادادپەروەرانەی بار و بارودۆخی نالەباری جادەکان، مانیان گرتووە.
هاوکات، ڕاپۆرتەکان باس لە مانگرتنی کامیۆنداران لە شارەکانی دیکەی ئێران لەوانە: ئیزە، زەنجان، “زەرند”ی کرمان و “شەمس ئاباد”ی چوارمەحاڵ و بەختیاری، دەکەن.