فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

مانگرتنی بەرفراوانی بازاڕییان و خوێندکاران لە شاری سەقز
دوشەممە ۲۱-۰۱-۱۴۰۲   |  10-04-2023

بەپێی ڕاپۆرتەکان، بازاڕیانی شاری سەقز بەمەبەستی شەرمەزارکردنی هێرشی شیمیایی بۆ سەر خوێندکاران لەمشارە، ڕۆژی دووشەممە ٢١ی خاکەلێوە، دووکان و بازاڕیان داخست و مانیان گرت.

بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، زۆربەی خوێندنگاکانی شاری سەقز، مامۆستایان و خوێندکاران مانیان گرتووە و پۆلەکانی خوێندنیان بایکوت کردووە. جێگەی ئاماژەیە، بەمەبەستی ناڕەزایەتیی دەربڕین بەرانبەر بەم هێرشانە، خوێندکارانی شاری سەقز پێشتر ڕایانگەیاندبوو،  ڕۆژی دووشەممە ٢١ی خاکەلێوە، خوێندنگاکان بایکۆت دەکەن و داوا لە هەموو مامۆستایان و خوێندکارانی سەرتاسەری ئێران دەکەن کە پشتیوانیان بن و بەم مانگرتنەوە پەیوەست بن.