مانگرتنی دوکانداران له شاری سنه دژبه ئێعدامەکانی ڕژیم لە شارەکانی ئێران و کوردستان
سێشەممە ۱۰-۱۱-۱۴۰۲   |  30-01-2024
بەپێی هەواڵی گەیشتوو لە شاری سنە، بەیانیی ئەمڕۆ سێشەممە ١٠ی ڕێبەندان، کۆمەڵێک لە دووکانداران، لە ناڕەزایەتیی بە جنایات و ئێعدامەکانی ڕژیم لە شارەکانی ئێران و کوردستان بەتایبەت ئێعدامی چوار بەندکراوی سیاسی کە ڕۆژی ڕابردوو لە زیندانی قزڵحساری کەرەج حوکمەکەیان بەکردەوە دەرهات، لە کردنەوەی دووکانەکانیان خۆیان بواردووە و پەیوەست بوون بە مانگرتنی گشتی لە شارەکانی ئێران.
هەواڵی گەیشتوو باس لەوە دەکات کە ژمارەیەک لە دووکاندارانیش کە ئاگاداری بانگەوازی مانگرتنی گشتی نەبوون و دووکانەکانیان کردبووەوە، بەدوای بینینی داخرانی زۆربەی دووکان و بازاڕەکان، هەستان بە داخستنی دووکانەکانیان و پەیوەست بوون بە مانگرتنی خەڵکی ناڕازییەوە.