فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

مانگرتنی دوکانداران له شاری سەقز دژبه ئێعدامەکانی ڕژیم لە شارەکانی ئێران و کوردستان
سێشەممە ۱۰-۱۱-۱۴۰۲   |  30-01-2024

بەپێی هەواڵی گەیشتوو لە شاری سەقز، دووکانداران و بازاڕییانی ئەمشارەش، ئەمڕۆ سێشەممە ١٠ی ڕێبەندان، لە ناڕەزایەتیی بە جنایات و ئێعدامەکانی ڕژیم لە شارەکانی ئێران و کوردستان، لە کردنەوەی دووکانەکانیان خۆیان بواردووە و پەیوەست بوون بە مانگرتنی گشتی لە شارەکانی ئێران.
هەواڵی گەیشتوو باس لەوە دەکات کە دووکانداران لە زۆرێک لە گەڕەکەکانی ئەمشارە بە دەم ئەم مانگرتنەوە هاتوون و بە بەستنی دووکان و بازارەکان، هاوپشتی خۆیان لە خەڵکی شارەکانی دیکەی کوردستان و ئێران، ڕاگەیاند.