مانگرتنی سێ ڕۆژەی پزیشکانی نەخۆشخانەی میللی بریتانیا
دوشەممە ۱۰-۰۷-۱۴۰۲   |  02-10-2023
بەپێی ڕاپۆرتەکان، مانگرتنی سێ ڕۆژەی پزیشکانی پسپۆر و ئاسایی لە نەخۆشخانەکانی ئینگلیس، دەستی پێ کردووە.
ئەم دوو گرووپە لە پزیشکان، چوار لەسەر پێنجی کۆمەڵگای پزیشکانی شاغڵ لە نەخۆشخانەکان لە بەشی بێهداشت و دەرمانی میلی “ئێن ئێج ئێس” لە ئینگلیس پێک دێنن. هاوکات ئەنجومەنی پزیشکی بریتانیا بەڵێنی داوە کە لانیکەم خزمەتگوزاری فریاکەوتن جێبەجێ بکات، بەڵام یەک لەسەر سێ ئەو پزیشکانەی کە مانیان گرتووە، ئەندامی ئەم ئەنجومەنە نین و ئەگەری هەیە لەم بڕیارە پەیڕەوی نەکەن. داواکاری پزیشکانی مانگرتوو، بردنەسەرێی ئاستی حەقدەستەکان و باشتر کردنی بارودۆخی کاریانە.