فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

مانگرتنی سەراسەری شیركه‌ته‌كانی گواستنه‌وه‌ی كاڵا
دوشەممە ۱۴-۰۶-۱۴۰۱   |  05-09-2022

ماوه‌ی یه‌ك حه‌وتوویه‌ كه‌ شیركه‌ته‌كانی گواستنه‌وەی‌ كاڵا و شتومه‌ك له‌ سه‌رانسه‌ری ئێران به‌هۆی پێنه‌دانی به‌شه‌ سووته‌مه‌نییه‌كه‌یان، مانیانگرتووه‌ و ڕه‌وتی هه‌نارده‌كردنی شتومەک له‌ ئێراندا تووشی كێشه‌ و گرفتی سه‌خت بووه‌.
سه‌رۆكی یه‌كێتی میللی به‌رهه‌مه‌ كشتووكاڵییه‌كان له‌ وتوووێژ له‌گه‌ڵ میدیاكانی نێوخۆدا ڕایگه‌یاند: شیركه‌ته‌كانی هه‌نارده‌كردن و گواستنه‌وه‌ی كاڵای خۆراكی ماوه‌ی یه‌ك حه‌وته‌یه‌ كه‌ به‌هۆی كه‌مكردنه‌وه‌ی پشكی سووته‌مه‌نیه‌كانیان مانیان گرتووه‌ و ئه‌گه‌ر ئه‌و مانگرتنه‌ درێژه‌ی هه‌بێت، ڕه‌وه‌ندی هه‌نارده‌كردنی كاڵا به‌ ته‌واوه‌تی ده‌وه‌ستێت.