فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

مانگرتنی سەراسەری کرێکارانی پیشەسازی پۆڵا لە ئیتالیا
یەکشەممە ۱۰-۰۱-۱۴۰۴   |  30-03-2025

کرێکارانی پیشەسازی پۆڵا لە ئیتالیا، ڕۆژی شەممە ٩ی خاکەلێوەی ١٤٠٤، بە شێوەی سەراسەری بە مەبەستی درێژکردنەوەی گرێبەستی کاریان، دەستیان لەکار کێشایەوە و مانگرتێکی ٨ سەعاتەیان خستەڕێ و لەئاستی شەقامەکانی ئەم وڵاتە ڕێپێوانی ئێعتڕازییان بەڕێوەبرد.
کرێکارانی مانگرتوو، لەم ڕێپێوانە ئێعتڕازییە بە وتنەوەی درووشم و بەدەستەوە گرتنی چەندین پلاکارد، خوازیاری بردنەسەرێی ئاستی حەقدەستەکانیان بەپێی ڕێژەی ئاوسان، باشتربوونی دۆخی کاری وئەمنیەتیی گیانیان، داکۆکی زیاتر لە مافی کرێکاران، گرتنەبەری ڕێکارێک لە بەرامبەر دامەزراندنی کاتی و کەم کردوونەوەی سەعات کاری بوون.