مانگرتنی سەرتاسەری بازاریان و دووکانداران لە شارە جۆراوجۆره‌كان
دوشەممە ۳۰-۰۸-۱۴۰۱   |  21-11-2022
ڕۆژی دووشه‌ممه ٣٠ی خه‌زه‌ڵوه‌ر، بۆ حهوتهمین ڕۆژی بەردەوام هاوکات به بانگەوازیی سەرتاسەری بۆ ساڵیادی خه‌زه‌ڵوه‌ری خوێناویی ٩٨، و دژبه ڕژیمی كۆماری ئیسلامی مانگرتنی سه‌راسه‌ری لە زۆربه‌ی شارەكانی ئێران درێژه‌ی هه‌یه.
بازاڕه‌کان لە چەند ناوچەیەکی شاری “تاران”، “سه‌رده‌شت”، “شیراز”، “مه‌شهه‌د”، “ڕه‌شت” “سنە”، “ئێسفه‌هان”، “تەبرێز”، “شنۆ”، “مه‌هاباد”، “كرماشان”، “کامیاران”، “جوانڕو”، “ڕوانسه‌ر”، “مه‌ریوان”، “دیواندەرە”، “دێهگولان”، “بانە”، “سەقز”، “پیرانشار” و “بۆکان” ، بۆ پاڵپشتی له ڕاپەڕینی شۆڕشی خەڵکی ئێران دەستیان داوەتە مانگرتن و سەرەڕای هەڕەشەی دەزگا ئەمنییەکانی ڕژیم، دوکانەکانیان داخست.