مانگرتنی سەرتاسەری شۆفیرانی مۆخابەرات لە شارەکانی ئێران
دوشەممە ۱۴-۰۳-۱۴۰۳   |  03-06-2024
ئەمڕۆ دووشەممە ١٤ی جۆزەردان، شۆفیرانی شیرکەتی مۆخابەرات، بە شێوەی سەرتاسەری، دەستیان لەکار کێشاێەوە و مانیان گرت.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، شۆفیرانی ناڕازی کە لە شیرکەتی مۆخابەراتی ئێران بەشێوەی کراهەیی دامەزراون و کار دەکەن، بەهۆی تێنەکرانی حەقی بیمەکانیان لە لایەن شیرکەتێکی پەیمانی ئیسفەهانی بەناوی “تەها” کە شیرکەتێکی تازە دامەزراوە و سەرجەم بەشەکانی کەرتی تایبەتی لە شیرکەتی مۆخابەرات لە ئێختیار دایە و توانای دانی حەقی بیمەکانی نییە، لە سەرتاسەری شارەکانی ئێران مانیان گرتووە.