مانگرتنی سەرتاسەری لە شارە جۆراوجۆره‌كانی ئێران
پێنجشەممە ۲۶-۰۸-۱۴۰۱   |  17-11-2022
ڕۆژی چه‌وارشه‌ممه ٢٥ی خه‌زه‌ڵوه‌ر، بۆ دووهه‌مین ڕۆژ هاوکات به بانگەوازیی سەرتاسەری بۆ ساڵیادی خه‌زه‌ڵوه‌ری خوێناویی ساڵی ٩٨، مانگرتنی سه‌راسه‌ری لە زۆربه‌ی شارەكانی ئێران درێژه‌ی هه‌یه.
بەپێی ڕاپۆرته‌كان، بازاڕه‌کان لە چەند ناوچەیەکی شاری “تاران”، “سه‌رده‌شت”، “شیراز”، “مه‌شهه‌د”، “ڕه‌شت” “سنە”، “ئێسفه‌هان”، “تەبرێز”، “شنۆ”، “مه‌هاباد”، “كرماشان”، “کامیاران”، “جوانڕو”، “ڕوانسه‌ر”، “شنۆ”، “مه‌ریوان”، “دیواندەرە”، “دێهگولان”، “بانە”، “سەقز”، “پیرانشار” و “بۆکان”، بۆ پاڵپشتی له ڕاپەڕینی شۆڕشی خەڵکی ئێران دەستیان دایە مانگرتن و سەرەڕای هەڕەشەکانی دەزگا ئەمنییەکان، دوکانەکانیان داخست.