
ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١٧ی خاکەلێوەی ١٤٠٤، مامۆستایان و فه‌رمانبه‌رانی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی عێراق له زۆربه‌ی قوتابخانه‌كانی سه‌رتاسه‌ری پارێزگاكانی عێراق له به‌رانبه‌ر جێبه‌جێ نه‌كرانی داواكارییه‌كانیان ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی و نه‌چوونه هۆڵه‌كانی خوێندن و له به‌رده‌م قوتابخانه‌كانیان کۆبوونه‌وه.
مامۆستایان و فه‌رمانبه‌رانی پارێزگای دیاله بڵاویان كردووه‌ته‌وه، پۆلیس و هێزه ئه‌منییه‌كانی عێراق چوونه‌ته ناو به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی قوتابخانه‌كان و ناوی ئه‌و مامۆستا و فه‌رمانبه‌رانه‌یان به نه‌هاتوو تۆمار كردووه، كه نه‌چوونه‌ته ناو قوتابخانه‌كان و له ده‌ره‌وه کۆبوونه‌ته‌وه. شایانی باسە، فەرمانبەران و مامۆستایانی میلاکی وەزارەتی پەروەردەی عێراق داوای زیاد کردنی مووچە و شایستە داراییەکانیان دەکەن لەگەڵ پێدانی چەند مافێکی دیکە. بە گوێرەی ڕاگەیەندراوی لیژنەی هەماهەنگیی مانگرتن، مووچەخۆرانی سەر بە وەزارەتی پەروەردە لە زۆر بواردا ستەمیان لێ دەکرێت و مافەکانیان پێشێل دەکرێت، هەربۆیە بڕیاری مانگرتن و بایکۆتی دەوامیان داوە.