مانگرتنی سەرتاسەری موعەلیمان لە شارەکانی ئێران
دوشەممە ۱۴-۰۱-۱۴۰۲   |  03-04-2023
ڕۆژی دووشەممە ١٤ خاکەلێوە، موعەلیمانی شارەکانی ئێران لەوانە، هەمەدان، فیروزە، بووشێهر، زەڕین دەشتی فارس و بۆکان، لە شوێنی کارەکەیان دەستیاندایە مانگرتن.
بەپێی ڕاپۆرتەکان، کۆمەڵێک لە موعەلیمانی مەدرەسەکانی “مەحموود کازم” لە هەمەدان، موعەلیمانی مەدرەسەی “فازڵ جمی” لە شارستانی جم لە پارێزگای بووشێهر، موعەلیمانی دەبیرستانی “نقی زادە”ی زەڕین دەشتی فارس و موعەلیمانی هەندێ لە مەدرەسەکانی شاری بۆکان، لە ناڕەزایەتیی بە پێڕانەگەیشتن بە خواستەکانیان، ناکارامەبوونی ڕیزبەندی، دەستیان لەکار کێشایەوە و لە شوێنی کارەکەیان مانیان گرت.