مانگرتنی سەرتاسەری کرێکارانی یەکێتیی ATE لە ئاڕژانتین
چوارشەممە ۰۹-۰۸-۱۴۰۳   |  30-10-2024

گەورەترین یەکێتیی کرێکارانی ئاڕژانتین “ATE” ڕۆژی سێشەممە ٨ی خەزەڵوەر، ڕایگەیاند کە دژبە سیاسەتی دەستپێوەگرتنی خاویەر مێلانی سەرۆک کۆماری ئەم وڵاتە کە خەڵکی لەگەڵ هەژارییەکی بێوێنە بەرەوڕوو کردووەتەوە، مانگرتنێکی ٣٦ کاتژمێریان دەست پێ کردووە.
یەکێتیی کرێکارانی دەوڵەتی ATE، مانگرتنێکی سەرتاسەری دەست پێکردووە و بەڵێنی داوە کە بە پەکخستنی خزمەتگوزاری گشتی، لە بەرامبەر سیاسەتەکانی خاویەرمێلانی کە گەورەترین زەربەی لە بەشی کارمەندانی دەوڵەتی داوە، ڕاوەدەستێت. هەروەها ڕایانگەیاندووە کە پشتیوانی لە کرێکارانی خانەنشین کراو کە حقووقەکانیان بەهۆی ڕێژەی لەسەرەوەی ئاوسان زیاد نەکراوە دەکەن.