
کۆنفێدراسیۆنی گشتی کار “CGT”، گەورەترین یەکێتیی ئاڕژانتین کە یەک لەسەر پێنجی کرێکارانی یەکێتییە جۆراوجۆرەکانی ئەم وڵاتە سەرپەرەشتی دەکات و ئەندامی ئەم یەکێتییەن، ڕۆژی پێنجشەممە ٢١ی خاکەلێوەی ١٤٠٤، مانگرتنێکی سەرتاسەری و ٢٤ کاتژمێری ڕێکحست کە کاریگەری لەسەرجەم بەشەکانی وەک بانکەکان، قوتابخانەکان، نەخۆشخانەکان، بەشی گواستنەوەی گشتی وەک قەتارەکان، فڕۆکەخانەکان و لەنگەرگاکان دانابوو.
شایانی باسە، ئەم مانگرتنە سەرتاسەرییە دژ بە سیاسەتی دەست پێوەگرتنی دەوڵەتی خاوییەر میلی ڕێکخراوە کە بەهۆی ئەم سیاسەتەوە، حەقدەستی کرێکاران کەم بووەتەوە و ڕێژەی بێکاری زیادی کردووە. جێگای ئاماژەیە، دوایین مانگرتنی ٢٤ کاتژمێری لەم وڵاتە، دوو حەفتە لەمەوبەر لە ڕێکەوتی ٢٥ و ٢٦ مارس بەڕێوەچوبوو کە بەهۆیەوە، ئابووری ئاڕژانتین بەڕادەیەکی زۆر داڕما.