فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

مانگرتنی شۆفیرانی کارخانەی سیمانی ورمێ
هەینی ۱۱-۰۳-۱۴۰۳   |  31-05-2024

ئەمڕۆ هەینی ١١ی جۆزەردان، شۆفیرانی کارخانەی سیمانی ورمێ، دەستیان لەکار کێشایەوە و مانیان گرت.
بەپێی ڕاپۆرتەکان، شۆفیرانی کارخانەی سیمانی ورمێ لە ناڕەزایەتیی بە لەخوارەوە بوونی ئاستی حەقدەستەکانیان لەهەمبەر بارکردنی سیمانی ئەم کارخانەیە، دەستیان لەکار کێشایەوە و لە بەرامبەر ئەم کارخانەیە کۆبوونەوەی ناڕەزایەتییان بەڕێوەبرد.