فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

مانگرتنی شۆفێرانی تاكسی وه ن له هه مه دان
پێنجشەممە ۱۰-۰۱-۱۴۰۲   |  30-03-2023

ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ٩ی خاكه‌لێوه‌، شۆفێرانی تاكسی وه‌ن له‌ شاری هه‌مه‌دان بەرامبەر بە خراپی بارودۆخی ژیان و بەڕێچوونیان ده‌ستیان له‌ كار كێشایه‌وه‌ و مانیان گرت.

شۆفێرانی تاكسی وه‌نی هه‌مه‌دان له‌ ئاست كه‌می كرێ و گرانی قه‌ته‌عاتی یه‌ده‌كی ئۆتۆمبێل ناڕازین و ده‌ڵێن: “تیچوو و داهاتی كار و كاسبیمان یه‌ك ناگرێته‌وه‌ و تووشی ده‌یان كێشه‌ی بەڕێچوون بووین و به‌رپرسانی ده‌وڵت هیچ بایه‌خێك به‌ بارودۆخی خراپی چینی هه‌ژاری كۆمه‌ڵگا ناده‌ن. ئیمه‌ خوازیاری دابه‌زینی نرخی سووته‌مه‌نی، دابینكردنی كه‌ره‌سته‌ی یه‌ده‌كی ئۆتۆمبێل له‌لایه‌ن تاكسیڕانی و هاتنه‌خواره‌وه‌ی ڕێژه‌ی هه‌ڵاوسان و نرخی پێداویستیه‌كانی ژیانین”.