فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

مانگرتنی كادری ده‌رمانی ته‌رحی له‌ شاری كرمانشا
هەینی ۲۴-۰۴-۱۴۰۱   |  15-07-2022

ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ ٢٣ی پووشپه‌ڕ، پێرسۆنێلی كادری ده‌رمانی ته‌رحی نه‌خۆشخانه‌كانی كرمانشا، له‌ئاست هه‌ڵاواردن و ناڕوونی بارودۆخی پیشه‌ییان كۆبوونه‌وه‌.
به‌شداربووانی ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یە به ‌به‌ده‌سته‌وه‌گرتنی پلاكارد ناڕه‌زایه‌تی خۆیان له‌ئاست هه‌ڵاواردن له‌ نێوان پێرسۆنێلی كادری ده‌رمانی ته‌رحی و كادری “پشكداری ئیسارگه‌ر” ده‌ربڕی و خوازیاری سه‌ره‌نجدان به‌ بارودۆخی خراپی پیشه‌ییان بوون. به‌وته‌ی ناڕازییان، له ‌كاتی كۆرۆنا بوێرانه‌ له‌ نه‌خۆشخانه‌كاندا شه‌و و ڕۆژیان به‌سه‌ربردووه‌ و به‌رپرسانی ڕژیم به‌ڵێنی دامه‌زرانیان دابوو، به‌ڵام ئێستا هیچ ناوه‌ندێكی ده‌وڵه‌تی ناچێت به‌ده‌م داخوازییه‌كانیانه‌وه‌.