لە چوارچێوەی مانگرتنی کارمەندانی دامودەزگا فەرمییەکانی لوبنان، ڕۆژی هەینی ٢٠ی گەلاوێژ، کارمەندانی تەلەفزیۆنی فەرمی ئەم وڵاتە، دەستیان لەکار کێشایەوە و مانیان گرت.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، وه‌ك ته‌واوكردنی ئه‌و خۆپیشاندانه به‌رفراوانه‌ی فه‌رمانبه‌رانی میری له داموده‌زگاكانی حكومه‌تی لوبنان کە به‌هۆی خراپی بژێوی و كه‌می حەقدەستەکانیان ده‌ستیان پێكردووه، كارمه‌ندانی ته‌له‌فزیۆنی حكومه‌تی لوبنان مانگرتنی ته‌واوه‌تیان راگه‌یاندووە و به فه‌رمی په‌خشی كه‌ناڵه‌كه‌یان راگرتووە.
به‌وته‌ی كارمه‌ندانی ناڕازی، بارودۆخی گوزه‌رانیان به‌هۆی كه‌می حەقدەستەکانیانەوە زۆر خراپه و ماوه‌ی چه‌ند مانگێكه داوای چاككردنی حەقدەست و بژێوییان ده‌كه‌ن، به‌ڵام حكومه‌ت به ده‌م داواكارییه‌كه‌یانه‌وه نه‌چووه. جێگای ئاماژەیە، رۆژی ٢ی جوولای، قەیرانی تەلەفزیۆنی فەرمی لوبنان تەقیەوە، ئەوەش دوای ئەو مانگرتنەی فەرمانبەران ئەنجامیاندا و داوای باشترکردنی بارودۆخی ژیانیان دەکرد، کەڵەکەبوونی کێشەکان و بێتوانایی دارایی و بۆشایی دەستەی کارگێڕی بووە هۆکاری نیگەرانی لە تەلەفزیۆنی فەرمی، کە یەکەم شاشەی تەلەفزیۆنی عەرەبی بوو لە ساڵی ١٩٥٧.