ڕۆژی چوارشه‌ممه ٣ی جۆزه‌ران، كامیۆن‌داران له چه‌ند شاری ئێران بۆ سێهه‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام دژبه جێبه‌جێ نه‌كردنی داخوازییه‌كانیان درێژه‌یان به مانگرتنەکەیان دا.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، شۆفێرانی كامیۆن و بارهه‌ڵگر له پایانه‌ی به‌نده‌رعه‌باس له ڕۆژی ٣١ی گوڵانه‌وه مانیان گرتووه و كامیۆندارانی به‌نده‌ری ئیمام و سه‌ربه‌نده‌ریش له ڕۆژی ٣ی جۆزه‌ردانه‌وه ده‌ستیان له‌كار كێشاوه و كامیۆندارانی ئیسفه‌هان و ئه‌راك ماوه‌ی سێ ڕۆژه دژبه كه‌می ئاستی حه‌قده‌ست و مه‌زایاکانیان، نه‌بوونی ئه‌منیه‌تی پیشه‌یی و گرانی كه‌ره‌سته‌ی یه‌ده‌كی ئۆتۆمبێل مانیان گرتووه. جێگای ئاماژه‌یه كه كامیۆندارانی ئێران به‌پێی بانگه‌وازێك كه پێشتر بلاویان کردبووە ده‌ستیان له‌كار كێشاوه و ڕۆژ له دوای ڕۆژ ئه‌و مانگرتنه به‌رین تر ده‌بێت.